بەهای دۆلار ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی لە ئێران تۆمار کرد
نرخی هەر دۆلارێک لە 40 هەزار تمەن نزیک دەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران بۆ زیاتر لە 39 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەش دەڵێت: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی رابردو کاریگەریی گەورەیان لەسەر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی هەبوە.
بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوامە لە بەرزبونەوە و تەنها لە مانگێکدا بەهای دراوی دۆلار نزیکەی 12٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و دراوی تمەن تا ئێستا زیاتر لە 95٪ی بەهاکەی لە بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
رۆژی یەکشەممە نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر 39هەزار و 400 تمەن و بەوەش دراوی دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرزبونەوەی نرخ لە وڵاتەکە تۆمار کرد.
لە لایەکی دیکەوە عەلی ساڵح ئابادی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ریگەیاند؛ خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییان بە تەنیشت گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە، کاریگەری نەرێنی گەورەیان هەبوە لەسەر دۆخی ئابوری وڵاتاکە و بەهای تمەنیان بە شێوەیەکی پێوانەیی دابەزاندوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە بۆ رێگریکردن لە زیاتر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی کار بۆ خستنە بازاڕی زیاتری دۆلار دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە جەند رۆژی رابردودا بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی مێژویی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 395 هەزار و 600 تمەنی ئێرانی.