راپرسیەک: سزادانی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ پرسێکی سیاسیە

2 ساڵ لەمەوپێش



لەسەدا ٧٥ی بەشداربووانی راپرسیەک کە لە تورکیا ئەنجامدراوە، پێیان وایە ئەو سزایەی کە بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ سەپێندراوە، پرسێکی سیاسیە و دەسەڵاتی لە پشتەوەیە.

کۆمپانیای (بوپار)ی تایبەت بە ئامار و راپرسیەکان، راپرسیەکی لەبارەی سزادانی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەنجامدا. کۆمپانیاکە لە ١٤ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان راپرسیەکەی ئەنجامداوە و هەزار و 750 کەس بەشداریان لە راپرسیەکەدا کردووە.

لە راپرسیەکەدا پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان کراوە کە ئایا سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ کارێکی راستە یان نا؟ و ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە:

لەسەدا ٧١ سزایەکی دادپەروەرانە نییە.

لەسەدا ١٩.٥ سزایەتی دادپەروەرانەیە.

لەسەدا ٩.٥ نازانم.

لە بەشێکی دیکەی راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئایا، سزاکە سیاسیە یان نا؟ ئەنجامەکە بەم شێوەیە بووە:

لەسەدا ٧٥.٥ سزایەکی سیاسیە.

لەسەدا ٢١.٥ سزایەکی دادپەروەرانەیە.

لەسەدا ٣.٠ هیچ بۆچوونێکم نییە.

١٥ی کانونی یەکەم، دادگای ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ  ١٥ رۆژی زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ سەپاند. ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتی تورکیا، رووبەرووی رەخنەیەکی زۆری رای گشتی، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەوڵەتانی جیهان بووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار