وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بڕی 5.9 تەن مادده‌ی هۆشبه‌ری لەناوبرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زیری ته‌ندروستی زۆرترین بڕی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناوبرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی د.ساڵح حوسناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق زۆرترین بڕی مادده هۆشبه‌ره‌كان به جۆره جیاجیاكانه‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابووهەروەها له به‌شی پزیشكی داد هه‌ڵگیرابوون له‌ناوبرا.
وتیشی،، له پرۆسه‌كه‌دا، 5.9 تۆنی چه‌ندین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر، 54 ملیۆن حه‌ب، 31 هه‌زار ئه‌مبول و نۆ هه‌زار بۆتڵی هۆشبه‌ر له‌ناوبران.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا، چارەسەری بۆ چوار ھەزار و 500 بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان كراوە و ئاماژە بەوەشكراوە، زۆربەی بەكارھێنەرەكان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵدایه.