تورکیا لە حەفتەیەکدا نزیکەی سێ هەزار و ٢٢٢ پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی تورکیا لە ماوەی حەفتەیەکدا، سێ هەزار و ٢٢٢ پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچی تورکیا رایگەیاند، لەنێوان ٩ بۆ ١٥ی کانونی یەکەمدا، هێزە ئەمنیەکان چوار هەزار و ٣٥٥ پەنابەریان لە شارە جیاوازەکانی تورکیا دەستگیرکردووە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کراون.

باسی ئەوەشی کرد کە لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٢٢٢ کەسیان سنورداش کراون کە هەزار و ٨٩٣ کەسیان ئەفغانی، ٦٤ کەس پاکستانی و هەزار و ٢٦٥ کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیان.

سێ رۆژ لەمەوبەریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، لە یەکی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە، ١١٥ هەزار و ٤٧٧ پەنابەر دیپۆرت کراونتەوە کە ٦٤ هەزار و ٩١٦ کەسیان ئەفغانی و ١٢ هەزار و ٢٧٦ کەسیان پاکستانی بوون.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش، میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکرد کە لە شاری موغلای تورکیا ١٤٤ پەنابەر دەستگیرکراون. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ژمارەیەک لەو ١٤٤ پەنابەرە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن و پێشبینی دەکرێت، رادەستی حکومەتی ئێران بکرێن و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار