وەرزشکارێکی ئێرانی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە وخەڵاتەکەی بەخشیە ژنانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەرزشکارێکی ئێرانی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە وخەڵاتەکەی بەخشیە ژنانی ئێران 

هادی چۆپان، وەرزشکاری بەناوبانگی ئێرانیە، توانی پلەی یەکەم لە بەناوبانگترین کێبڕکێی جیهانی (ماستەر ئۆڵۆمپیاد) بەدەست بهێنێت و مەدالیاکەشی پێشکەشی ژنانی ئێران کرد. هادی چۆپان لە ساڵانی ڕابردوودا دووەم وسێەمی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەمساڵ توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت و بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار بەدەستبهێنێت، خەڵاتەکەی پێشکەشی ژنانی ئێران کرد و وتی، هیوادارم ئەمە کەمێک لە خەمەکانی گەلی ئێران سوک بکات.

پێشبڕکێی ماستەر ئۆڵۆمپیاد، بەناوبناگترین پاڵەوانی جیهانیە و لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا بەڕێوە چوو، لەم ئۆڵۆمپیاتەدا باشترین یاریزانەکانی لەشجوانی پێشبڕكێ دەکەن. براوەکانی ئەمساڵی پێشبڕکێکە بەمجۆرە بوون :

هادی چۆپان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا وبڕی ٤٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە، دێریک لونسفۆرد کە پاڵەوانی ساڵی ڕابردوو بوو بڕی ١١٥ هەزار دۆلاری بردەوە،هەروەها نیک واکەریش پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا و بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە.

هادی چۆپان تەمەنی ٣٥ ساڵە و لە شاری سێپیدانی ئێران لەدایک بووە، لە تەمەنی سێزدە ساڵیەوە دەستیکردووە بە یاری لەشجوانی وئەمساڵ توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد؛ هادی چۆپان لەدوای بەیتوڵڵە عەباس پور تاکە ئێرانیە کە توانیبێتی ئەو پلەیە بەدەستبهنێت لە پێشبڕكێی ماستەر ئۆڵۆمپیاد.

هادی چۆپان وتیشی" من توانیومە نوێنەرێکی باش بم بۆ خەڵکی ئێران و ئێمە دەبێ لەهەرشوینێکی دنیا بین شانازی پێکەوە بکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار