کۆماری ئیسلامی ئێران دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی حەرام دەکات

ئێران دەڵیت توانایان هەیە بەڵام ئامانجیان دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی نییە

کەمال خەرڕازی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ توانایەکی زۆریان لە بواری ئەتۆمیدا بەدەستهێناوە بەڵام ئامانجیان نییە بۆمبی ئەتۆمیی دروست بکەن.

کەمال خەرڕازی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوتکەی تاران رایگەیاند؛ وڵاتەکەی خاوەنی 19 هەزار کورەی ئەتۆمییەوە و ئەوەش وای کرد وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵی دانوستانی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران بدەن.

ئەو بەرپرسە وتی: دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی بە باوەڕی کۆماری ئیسلامی ئێران حەرامە و تاران پێی وا نییە ئاسایش و سەقامگیریی بە چەکی ئەتۆمیی دابین دەکرێت.

خەرڕازی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نییە.

لێدوانی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە، ئێران لە بەرامبەر فشارە نێودەوڵەتییەکان و سزاکانی ئەمریکا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ زیاتر لە 60٪ بەرز کردوەتەوە کە دەبێت بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی نێوان وڵاتانی 5+1 و ئەو وڵاتە، دەبێت رێژەی پیتاندن لە 5٪ زیاتر بەرز نەکرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار