نوسینگەی سیستانی دەرئەنجامی سەردانەکەی شاندی نەتەوە یەکگرتوەکانی بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە ماڵی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی دینی شیعەکان لە شاری نەجەف.
ئەمڕۆ دوشەممە نوسینگەی راگەیاندنی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ عەلی سیستانی له ماڵهكهی خۆیدا لە پارێزگای نەجەف پێشوازی لە کریستن ریچارد، راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەڕێوەبەری نێردەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مەرجەعی باڵا و ئاگادارکردنەوەی لە دوایین پێشهاتەکانی کاری تیمی نێودەوڵەتی و ئەوەی بەدەستیهێناوە لە رووی بەدواداچوون و دادگاییکردنی چەکدارانی داعشەوە بووە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو دیدارەدا سیستانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی عێراقییەکان لە خەباتە گەورەکەیان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان لە تیرۆریستییەکانی داعش بەبیرهێنایەوە، ستایشی ئەو قوربانییە گەورەیەی کرد و وتی، "ئەگەر ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە نەبوایە، ئێستا نەدەکرا بە دوای چهكدارانی داعشدا بگەڕێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێن لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیانداوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، رێبهری باڵا جەختی لە پێویستی کارکردن بۆ ئازادکردنی ئەو ژنه تورکمان و ئێزیدیانە كردهوه کە تاوهكو ئێستا له دهستی چهكدارانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سوریا ماون.