ئیسرائیل پارێزەرێکی فەڵەستینی دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

بە تۆمەتی چالاکی و تێوەگلان لەگەڵ بەرەی ئازادی فەڵەستینی، وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، پارێزەر وچالاکوانی فەڵەستینی سەڵاح حەموری دیپۆرتی فەڕەنسا کردەوە.

سەڵاح حەموری، پارێزەر و چالاکوانی فەڵەستینی کە ماوەیەکی زۆرە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە ، لە ١ی کانوونی یەکەم لەلایەن وەزارەتی ناوخۆیی ئیسرائیلەوە مۆڵەتی مانەوەی لە ئیسرائیل لێسەندرایەوە ودیپۆرتی فەڕەنسا کرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، سەڵاح حەموری لەناو بەرەی فەڵەستینی چالاک بووە کە لەکاتێکدا ئەو گروپە بە گروپێکی تیرۆریستی ناسیندراوە لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەروەها هانی کوشتن وتیرۆرکردنی ئیسرائیلیەکانی داوە، ئەمە جگە لەوەی سەڵاح حەموری لە ساڵانی ڕابردوودا تۆمەتبارکرابوو بە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی حزبی ئەلترا ئۆرسۆدۆکس شاس.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی دیپۆرتکردنەوەی سەڵاح حەموری، لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئیسرائیلی کرد و وتی، فەڕەنسا دژی ئەو بڕیارەیە وبەرگری لە مافەکانی سەڵاح حەموری دەکات.

سەڵاح حەموری دوای دیپۆرتکردنەوەی بۆ فەڕەنسا لە لێدوانێکی ڕۆژانمەوانیدا وتی، من بەردەوام لە هەوڵەکانم ودژی ئەم داگیرکاریە دەوەستمەوە تا ئەوکاتەی مۆڵەتی گەڕانەوەم بۆ وڵاتەکەی خۆم بەدەست ئەهێنمەوە؛ هەروەها ئیسرائیلیشی بە" پەکتاوکردنی نەتەوەیی " تۆمەتبارکرد و وتیشی دیپۆرتکردنەوەی من لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەیە نیشانی بدات کە کەس ناتوانێت بەرەنگاری ئیسرائیل ببێتەوە.

سەڵاح حەموری، لە دایکێکی فەڕەنسیە وبەهۆی دایکیەوە خاوەنی ڕەگەزنامەی فەڕەنسیە، بۆ ماوەی ٧ ساڵ لە زینداندا بووە بەتۆمەتی کوشتنی ڕەبی ئۆڤادیا یوسف، دامەزرێنەری حیزبی ئەڵترا ئەرسۆدۆکس شاس، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ لە بەرامبەر گیلاد شالیتی لە زیندان ئازادکرا کە شالیت بۆ ماوەی نزیکەی ٥ ساڵ بوو لە غەزە گرووپی حەماس دەستگیری کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار