لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بڕگە گرنگەکانی بودجەی ساڵی 2023 تەواوکراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند کە لە بڕگە گرنگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە لێبۆتەوەو میکانیزمی سندوقی سەروەری و بەشی هەرێمی کوردستانیشی ڕوون کردەوە.
ئەندامی لێژنەکە معین کازمی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێڕاقیە ڕایگەیاندووە بڕیاربوو پڕۆژەیاسای بوجە زووتر ئەنجام بدرێت پێش پشووی پەرلەمان بەڵام هەرچی چۆنێک بێت بڕگە گرنگەکانی بودجەکە تەواوکراون.
وتیشی کە لە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆسەیەک هەیە بۆ پیاچوونەوە بە پڕۆژەکە یاساکە، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەماهەنگیەکی ڕاستەقینە هەیە بۆ پێگەیاندنی بودجە و هیچ ئاستەنگێکی ئەووتۆش لەئارادانیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە 9 ترلیۆن دینار لەیاسای خۆراک دەخرێتە سەر بودجەکە.
بابهتی پهیوهندیدار