لە بنکەیەکی پۆلیس لە پاکستان ٣٣ چەکداری تاڵیبان کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبونەوەی پۆلیس و چەکدارانی ئیسلامی تاڵیبان لە پاکستان ٣٣ چەکداری تاڵیبان کوژران.

خواجە محەمەد ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیزە چەکدارەکانی پاکستان و هێزە ئەمنیەکاندا بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەیەکی پۆلیس، ٣٣ چەکدار ودوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

ڕۆژی یەکشممە هێزە چەکدارەکانی پاکستان " تاڵیبان" دەستیانگرت بەسەر بنەکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی بەنووی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان، ئەمڕۆ لەکاتی دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پاکستانەوە لە ڕووبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنیەکانی پاکستان جگە لە کوژرانی ٣٣ چەکداری تاڵیبان و دوو هێزی ئەمنی، هاوکات زیاتر لە ١٥ ئەندامی سەربازیش برینداربوون.

لەگەڵ ئەوەشدا دوای ڕووداوەکە، لە دوای دەستبەسەرداگرتنەوەی بنکەکە سەرجەم بارمتەکان ئازادکراون.

هاوکات لەگەڵ کۆتایهاتنی ئاگربەستی نێوان گروپی ئیسلامی تاڵیبان وحوکمەتی پاکستان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، کردەوە تووندوتیژیەکانی تاڵیبان زیادیان کردووە لەسەرانسەری پاکستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار