پەیوەندی تورکیا و روسیا کەوتووەتە ژێر وردبینی سزاکانی ئەمریکاوە

2 ساڵ لەمەوپێش



توێژەرێکی زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا رایگەیاند، دوای هەموارکردنەوەی لیستی سزاکان، پەیوەندییەکانی تورکیا و روسیا کەوتوەتە ژێر وردبینی سزاکانی ئەمریکاوە.

دەیڤید فیلیپس توێژەری زانکۆی کۆڵۆمبیای ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نورس پرێسی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بۆ ئەمریکا روون بووەتەوە کە تورکیا بە ئەنقەست بەشێک نەبووە لەو سزا نێودەوڵەتیانەی بەسەر روسیادا سەپێندراوە، جگە لەوەش بووەتە دەرچەیەک بۆ ئەوەی روسیا بتوانێت خۆی لە سزاکان بدزێتەوە.

ئەو توێژەرە ئەمریکییە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بابەتە کاریگەری لەسەر پەیوەندی تورکیا و روسیا سەبارەت بە سوریاش دەبێت، هەروەها رێگری لە نزیکبوونەوەی ئەنقەرە لە دیمەشق دەکات، چونکە ناتوانێت هیچ شتێکی پێشکەش بکات.

فیلیپس وتی: رژێمی ئەسەد لەلایەن ئەمریکاوە سزا دراوە و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک نزیکبوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە قبوڵ ناکات و ئەوەش لێکەوتەی دەبێت و تورکیا لەم نێوەندەدا باجێکی قورس دەکات.

دەشڵێت، تورکیا وەک داردەستێکی روسیای لێهاتووە و بەندەرێکی سەرەکیە کە کەشتیەکانی چین لە پوتین نزیک دەکاتەوە، بۆیەش بانگەشەی تورکیا کە گوایە، رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان روسیا و رۆژئاوا دەکات، چیتر کەس فریو نادات."

بەگوێرەی هەموارە تازەکەی یاسای سزاکانی ئەمریکا، رێگە بە هیچ کۆمپانیا و وڵاتێک نادرێت کە مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بکن کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە و تا ئەو رادەیەی کە خۆدزینەوەی لە سزاکان قبوڵ ناکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار