دەمیرتاش: سەردەمی کۆیلایەتیش بەم شێوەیە بوو

2 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش کاردانەوەی بەرامبەر کەمترین موچەی راگەیەندراو لە تورکیا نیشاندا و وتی، "هیچ وڵاتێکی تر نییە کە لەسەدا ٨٠ی فەرمانبەران تێیدا، بە بڕی ٤٥٥ دۆلار لە مانگێکدا سزا بدرێن، ئەوە سەردەمی کۆیلایەتی بوو".

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کاردانەوەی بەرامبەر کەمترین مووچە نیشاندا کە لەلایەن تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بە ٨ هەزار و ٥٠٦ لیرە دیاریکرا کە دەگاتە ٤٥٥ دۆلار.

دەمیرتاش لە تویتێکدا دەڵێت، هیچ وڵاتێکی تر نییە کە لەسەدا ٨٠ی فەرمانبەران تێیدا، بە بڕی ٤٥٥ دۆلار لە مانگێکدا سزا بدرێن، ئەوە سەردەمی کۆیلایەتی بوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژە بەوەدا کە تاکە هۆکاری ئەم دۆخە سیستەمی سەرۆکایەتییە و وتی، رێگای گۆڕینی ئەمە خەباتی بەردەوام، رێکخستن و سندوقی دەنگدانە.

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کەمترین موچەی لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە بڕی ٨ هەزار و ٥٠٦ لیرە دیاری کرد کە دەگاتە ٤٥٥ دۆلار. ئەمەش کاردانەوەی توندی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە تورکیا رێژەی هەڵاوسان بۆ نزیکەی ٨٥٪ زیاد بووە. بەگوێرەی ئامارەکان، کەلوپەل و پێداویستی سەرەتاییەکان  لەسەدا ١٥٠ بۆ ٢٠٠ زیاد بووە و رۆژ بە رۆژ رێژەی هەژاری و بێکاری لە زیادبووندایە و ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا قەرزاری حکومەتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار