شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە عێراق دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ روو لە عێراق دەکات .

عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپەستانێک و لە دوانیوەڕۆوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت بەتایبەتی لەبەشی رۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشوری وڵاتدا.

وتیشی پێشبیندەکرێت لە پارێزگاکانی دیالە و میسان و واست و بەسرە و موسەنا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبێت، هەربۆیە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیانبن.

هاوکات،  بەڕیوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین لە هەرێم لاواز دەبێت و تەنها پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار