به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق: له‌ ئۆپراسۆنێكی هاوبه‌شدا هه‌شت تیرۆرست دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئۆپراسۆنێكی هاوبه‌شدا هێزه‌كانیان توانیویانه‌ هه‌شت تیرۆرست دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی،له‌ ئۆپراسۆنێكی هاوبه‌شدا هێزه‌كانیان توانیویانه‌ هه‌شت تیرۆریست له‌ پێنج پارێزگای جیاواز ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ و به‌ مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، "به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی تایبه‌ت به‌ فیرقه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌، میسان، ئه‌نبار به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و هێزه‌كانی لیوای فه‌رمانده‌یيةكان، كه‌مینی سه‌ربازی چڕیان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، ئه‌نبار، به‌سره‌، میسان و ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا دانا".

هەربۆیە "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسۆنه‌ به‌رفراوانه‌ی كه‌ له‌و پێنج پارێزگایه‌ ئه‌نجامدرا، توانرا هه‌شت تیرۆریستی داواكراو به‌ پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له‌ قه‌زاكانی قائیم، ته‌لعه‌فه‌ر، قه‌لعه‌ ساڵح، هیت، مه‌حمودییه‌، ڕه‌مادی و مه‌دینه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".

لە کۆتایدا هاتووە تیرۆرستەکان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار