ئێران بە کامێرای هاتوچۆ چاودێریی سەرپۆشی ژنان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داواکاری گشتی ئێران داوای لە پۆلیسی کردوە کچان و ژنانی بێسەرپۆش دەستگیر نەکەن

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران لە رێگەی کامێراوە چاودێریی شێوازی جلوبەرگی ژنان دەکات و سزایان بۆ دەبڕێتەوە.

رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ) بڵاوی کردوەتەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی (پۆلیسی ئەخلاق) لە شەقامەکان بە کامێرا چاودێریی سەرپۆش و باڵاپۆشیی کچان و ژنان دەکات و لە رێگەی کورتەنامەی مۆبایلەوە ئاگاداریان دەکات و سزایان بۆ دەبڕێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە؛ داواکاری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە پۆلیسی وڵاتەکەی کردوە ئەو ژن و کچانە دەستگیر نەکەن کە سرپۆشیان نییە و لە چوارچێوەی یاساکاندا رەچاوی باڵاپۆشیان نەکردوە لە بەرامبەردا لە رێگەی کامێراکانەوە ناسنامەی کەسانی سەرپێچیکار ئاشکرا بکرێت و سزا بدرێن.

وۆڵستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردوە؛ بە ئامانجی چاودێریی باڵاپۆشبونی ژنان و کچان سود لە کامێرکانی پۆلیسی هاتوچۆش وەردەگیرێت چونکە ئەو کامێرایانەی هاتوچۆ توانای ئاشکراکردنی وێنە و ناسنامەی هەر کەسێکی هەیە.

بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە لە مانگی رابردوەوە پۆلیسی ئێران دەستی کردوە بە ئاگادارکردنەوەی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ژن و کچی بێ سەرپۆشی تێدابوە یان گواستویاننەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار