بەریتانیا پێنجەم قۆناغی سزاکانی دژی دەسەڵاتی ئێران راگەیاند
بەریتانیا بەهۆی سەرکوت و سێدارە بەرپرس و فەرماندەکانی ئێران سزا دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
بەریتانیا هاوکات لەگەڵ قۆناغی چوارەمی سزاکانی ئەوروپا، پێنج بەرپرس و دو ناوەندی کۆماری ئیسلامی سزا دەدات.
ئاژانسی هەواڵی(رویتەرز)بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی سەرکوتی دڕندانەی نارەزایەتیەکان و لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بەریتانی - ئێرانی ، قۆناغێکی نوێی سزاکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند.
بە پێی سزا نوێیەکانی بەریتانیا داهات و داراییەکانی جێگری داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی و هەروەها جێگری فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
جگە لەم پێنج بەرپرسە ، دوو ناوەندی بەسیجی سوپای پاسداران لە لیستی سزاکانی بەریتانیا دان.
بەریتانیا لەسەرەتای ناڕەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و زیاتر لە 350 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە ، سزاکانیش خۆیان لە رێگری لە گەشتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەریتانیا و بلۆک کردنی داراییەکانی ئەو فەرماندە و بەرپرسانەدا دەبینێتەوە.
ئەوروپا سزای نوێ دژی ئێران دەسەپێنێت
ئێران: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سوپای پاسداران وەڵامی توندی دەبێت