بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی: لەمانگی داهاتووە خانەنشینانی سلێمانی موچه به کارتی ئەلکترۆنی وەردەگرن
2 ساڵ لەمەوپێش
بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایدەگەیەنێت لە مانگی داهاتووەوە لە سلێمانی خانەنشینان مووچە بە كارتی ئەلكترۆنی وەردەگرن.
هاوڵاتی
شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی بە میدیاکانی یەکێتی رایگەیاندووە، هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبوون و لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەك بەو كارتە وەردەگرن.
شۆخان عومەر ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی رابردوودا ئامێرەكان تاقیكراونەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە.
لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 22 بانكی حكومی كراوە بە ئەلیكترۆنی و نزیكەی 230 هەزار خانەنشین هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار