سوید رەتی دەکاتەوە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

سوید: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێندرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



سوید رایگەیاند ناتوانن سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە بەڵام بە توندنی سزای ئەو دامەزراوەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن.

تۆبیاس بیڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ ستۆکهۆڵم هەوڵ ئەدات بە توندترین شێوە سزای کۆماری ئیسلامی ئێران بدات بەڵام بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و ئامادەکاریی زۆری پێویستە.

بیڵسترۆم وتویەتی: ناتوانرێت سوپای پاسدارن تەنها بە هۆی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بخرێتە لیستی تیرۆری ئەوروپا چونکە پێویستە تۆمەتەکانی کاری تیرۆریستیی ئەو سوپای ئاشکرابن و دەرکەوێت ئەو دامەزراوەیەی کۆماری ئیسلامی پەیوەندیی بە تیرۆرەوە هەیە.

ئەو تویەتی: دەبێت رێز لە گەڵاڵەی پەسندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا بگیرێت بەڵام بڕوای بەوە نییە بڕیاری بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران ژیرانە بێت.

لێدوانی وەزیری دەرەوەی سوید لە کاتێکدایە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکات رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئەو پەرلەمانە، گەلاڵەی بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد بەڵام ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا رەتیان کردوەتەوە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار