رۆژنامەوانێکی کورد 17 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

چوار رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی دەستگیرکرا

مەسعود کوردپور

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەوانێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بانگەشە دژی دەسەڵاتی ئێران لە ناڕەزایەتییەکان سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مەسعود کوردپور، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بە تۆمەتی بانگەشە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە لایەن دادگایەکی ئێران لە شاری بۆکان سزای 17 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی زانیارییەکان کوردپور بەهۆی ئەو سزایەوە لانیکەم دەبێت نۆ مانگ زیندانیی بکرێت.

مەسعود کوردپور لە رێکەوتی (20/9/2022) تەنها چوار رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا و گوزرایەوە بۆ زیندانی ورمێ و دواتر بۆ زیندانی میاندواو و لە ئێستاشدا لە زیندانێکی شاری بۆکان بەند کراوە.

ئەو رۆژنامەنوسە لە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی رۆژنامەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوای مەرگی ژینا دەستگیرکرا و 138 رۆژە لە زیندان بەندکراوە .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار