رۆژنامەیەکی بەریتانی زانیارییەکانی دستدرێژیی سێکسی بۆسەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە

ژنێکی کورد چیرۆکی دەستدرێژیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی بەریتانی دەستدرێژیی سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بەڕامبەر کوڕان و کچان و ژنانی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵات و ئێران بڵاو دەکاتەوە.

رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانیا راپۆرتێکی سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردوەتەوە و لە زاری 11 ژن و کچ و کوڕی دەستگیرکراو زانیارییەکانی پشتڕاست کردوەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراونی ناڕەزایەتییەکان لە رەگەزی مێینە و نێریینە روبەڕوی ئەشکەنجە بونەتەوە و بە هەڕەشەی دەستدرێژیی سێکسی ناچار بە دانپێدانان کراون و لە دەیان حاڵەتیشدا دەستدرێژیی کراوەتە سەر کوڕان و کچانی دەستگیرکراو.

ژنێکی تەمەن 40 ساڵەی خەڵکی شاری سنە بە ناوی خوازراوی (سارا) بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە؛ لە یەکەم شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراوە و روبەڕوی دەستدرێژیی سێکسیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوەتەوە.

هەر لە راپۆرتی گاردیاندا باس لەوە کراوە؛ ؛ دوای ئەوەی ژمارەیەک کوڕ و کچ لە ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری گیلان لە باکوری ئێران دەستگیر دەکرێن و لە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیاندا بۆیاخی سپرا دەدۆزرێتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامێر و کەلوپەلی وەک شوشە و دار و ئاسن دەسترێژیی سێکسی کراوەتەوە سەریان.

پەرستارێکی ژن لە شاری گیلان بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە؛ تەنها لە شارە پێنج ژنی تەمەن سەروی 30 ساڵ پەنایان بۆ هێناوە بۆ چارەسەریی تەندروستیی کە بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی و توندوتیژییەوە (زێ و مێزەڵدانیان) توشی هەوکردن بوە .

راپۆرتەکەی گاردیەن لە کاتێکدایە پێشتر تەلەڤیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ژمارەیەک بەڵگەیان لەسەر دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردبوەوە و لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتیش ئاشکرایان کردبو کە دەیان کوڕ و کچ لە کاتی دەستبەسەر کردن لە ناوەندە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی روبەڕوی دەستدرێژیی بونەتەوە بەڵام بەهۆی باری کۆمەڵایەتی و مەترسیی بۆسەر ژیانیان بێدەنگیان لەو روداوانە کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار