وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی ڕوسی هاوکاری تیمەکانی فریاگوزاری دەکەن بۆ ڕزگارکردنی قوربانیەکانی بومەلەرزەکە لە سوریا

سوریا-دیمەنی باڵەخانەیەکی ڕوخاو بەهۆی بومەلەرزەکەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 سەربازی ڕوسیا لە ئەرکدان بۆ هاوکاری کردنی قوربانیەکانی سوریا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دە یەکەی سوپای ڕوسیا بە کۆی گشتی دەکاتە زیاتر لە 300 سەرباز لە پاککردنەوەی پاشماوەکان و هاوکاریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە سوریا لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی سوریا بەشدارن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا "فەرماندەی (هێزەکانی) ڕوسیای لە سوریا ڕاسپاردووە کە هاوکاری قوربانیەکان بکەن.

وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، سەربازانی ڕووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی حەلەب، حەما و لازقیە هاوکاری دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو سەربازانە سەرقاڵی پاککردنەوەی پاشماوەکان و گەڕان بەدوای قوربانییەکان و دابینکردنی هاوکاری پزیشکی بۆیان، هاوکات سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیاش بەڵێنیدا  بە سەرۆکی  تورکیا و سوریا کە هاوکار دەبێت زیانی بومەلەرزەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار