بلینکن سەردانی ناوچە زیانلێکەتووانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستانی کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و دواتر بە هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچە زیانلێکەتووانی بومەلەرزەی باکوری کوردستان گەڕا.

بلینکن لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئینجیرلیکی ئەدەنە سەردانەکەی ئەمجامدا و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرد. بلینکن و چاوشئۆغلۆ بەسەر ئاسمانی پارێزگای هاتای باکوری کوردستان گەڕان کە بومەلەرزەکە زیانێکی زۆری بەو پارێزگایە گەیاندووە.

ئاژانسی رویتەرز رایگەیاند، بلینکن لەسەردانەکەیدا لەگەل رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاش کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسەکە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی بومەلەرزەکە و هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ زیانلێکەوتووان، بلینکن و بەرپرسانی تورکیا باسی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆدا دەکەن.

لە ماوەی دوو ساڵی دەستبەکاربوونیدا، یەکەم جارە بلینکن سەردانی تورکیا دەکات.

ڤیدیۆی گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەمرکا بۆ فڕۆکەخانەی ئینجیرلیکی ئەدەنە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار