ئێران بە موشەکی پاوە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکات

موشەکی کڕوزی پاوە هەزار و 650 کیلۆمەتر دەبڕێت

2 ساڵ لەمەوپێش



سوپای پاسداران دروستکردنی موشەکێکی نوێی راگەیاند و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی لە سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی دەیکەی ئەو وڵاتە کرد.

ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران دروستکردی موشەکی کڕوزی پاوە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند ئەو موشەکە توانەی بڕینی مەوادای هەزار و 650 کیلۆمەتری هەیە.

ئەو ئاماژەی بەوە کردوە؛ موشەکەکە وەک یادی کوژراوانی سوپای پاسداران لە شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناونراوە و یەکەمجارە تواناکانی ئەو موشەکە ئاشکرا دەکرێت.

حاجی زادە وتویەتی؛ ئێران توانای موشەکییان بەرز کردوەتەوە و دەتوانێت پێگە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دوریی دو هەزار کیلۆمەتر بکاتە ئامانج.

بە وتەی حاجی زادە کە ساڵی 2020 سەرپەرشتیی موشەکبارانی بنکەی (عەین ئەسەد)ی ئەمریکای لە عێراق کردوە، ئامانجی ئێران لەو کاتەدا کوشتنی سەربازانی ئەمریکا نەبوە چونکە ئێران تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بە کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و مایک پۆمپیو، وەزیری دەرەوەی پێشوی وڵاتەکە و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکاتەوە.

لێدوانی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە (3/1/2022) فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار