ئەمریکا گومانلێکراوێکی هێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی دوای ٢٠ ساڵ ئازاد کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئەمریکا، هاووڵاتییەکی سعوودی بە ناوی غەسسان عەبدوڵڵا شەرەبی دوای ٢٠ ساڵ بەندکردنی بە گومانی پەیوەندیداربوون بە رووداوەکانی ١١ی ئەیلوولەوە، ئازاد کرا.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستەڕوو کە لە شوباتی ٢٠٢٢دا بڕیاری ئەوە دراوە کە بەهۆی ئەوەی غەسسان عەبدوڵڵا شەرەبی مەترسییەکی گەورە نییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، پێویست ناکات چیتر درێژ بە مانەوەی لە زیندان بدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش وەبیرهێندراوەتەوە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن لە ئەیلوولی ٢٠٢٢دا پێشنیازی سنوورداشکردنەوەی غەسسان عەبدوڵڵا شەرەبی خستبووە بەردەم کۆنگرێس.

غەسسان عەبدوڵڵا شەرەبی تەمەن ٤٨ ساڵ لە ئاداری ٢٠٠٢دا لە پاکستان دەستبەسەر کرا و گومان دەکرا کە مەشقی تایبەتی وەرگرتبێت بۆ دروستکردنی بۆمب بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە، بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکیشی ئاراستە بکرێت بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە زیندانی گوانتانامۆ بەند کرا.

پێشتریش ئەمریکا لە ٢٥ی شوباتدا، دوو برای پاکستانیی بە ناوەکانی عەبدول و محەمەد رەببانی دوای ٢٠ ساڵ بەندکردن لە زیندانی گوانتانامۆ، ئازاد کرد.

 زیندانی گوانتانامۆ بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناسراوە هاوکات گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی لە ١٢ی شوباتدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە پلانیان وایە تا کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن، زیندانی گوانتانامۆ دابخەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار