پێشبینی دەکرێت ئەستێرەیەکی نوێ بەر زەوی بکەوێت
2 ساڵ لەمەوپێش
زانایانی ناسا چاودێری ئەستێرەیەکی تازە دۆزراوەوە دەکەن کە ڕەنگە لە ساڵی ٢٠٤٦ کاریگەری لەسەر زەوی هەبێت.
نووسینگەکە ئاماژەی کردووە، سەرەڕای ئەگەری کەم، شرۆڤەکارانی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری ئەو ئەستێرە بچووکە دەکەن کە قەبارەکەی مەلەوانگەیەکی ئۆڵۆمپییە.
وە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا ئەستێرەی 2023 DWی دانا کە بۆ یەکەمجار لە 28ی شوباتدا بینرا، لە پێشەنگی "لیستی مەترسییەکان".
بەگوێرەی ئاژانسی ئەورووپا، ئەم ئەستێرە بچووکە توانای ئەوەی هەیە لە 14ی شوباتی 2046، یان لە ساڵانی دواتردا تا ساڵی 2051 بەر زەوی بکەوێت.
وە فەلەکناس پیێرۆ سیکۆلی، ڕێکخەری ڕوانگەی فەلەکی ئیتاڵی سورمانۆ، لە حیساب تایبەتی خۆی، لەبارەی ڕێڕەوی ئەستێرە بچووکەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەیەکی بچووک لەگەڵ زەویدا هەیە.
ئەگەر ئەوە ڕووبدات، حیساباتەکانی سیکۆلی ئاماژە بەوە دەکەن ،ئەگەری هەیە ئەو ئەستێرە بچووکە لە نێوان زەریای هیندی و کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکادا بەریەک بکەوێت.
شایانی باسە کە ناسا کار لەسەر ئامێری NEO Surveyor دەکات بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٨دا بیخاتە بازاڕەوە، کە دەبێتە یەکەم تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمان کە بە تایبەتی بۆ ڕاوکردنی ئەستێرە بچووکەکان و دوورەپەرێزەکان دیزاین کراوە کە ڕەنگە ئاماژە بە مەترسییەکی ئەگەری بۆ سەر زەوی بکەن.
سەرچاوە: سکای نیوز