نێچيرڤان بارزانى: "پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه

2 مانگ لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستی ماف و ئازادییەکان و برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان، هاوکات دڵنیایی دایە سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان كه هه‌رێمى كوردستان وەک هەمیشە به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی و جەژنی ئەکیتۆی پێکهاتەی کلدانی، سریانی و ئاشووری بڵاوی کردووەتەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لە پاراستی ماف و ئازادییەکان و برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان کردووەتەوە و رایگەیاندووە، "له‌م ياده‌دا داكۆكى له پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکات دڵنیایی داوەتە کریستیان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکە كه هه‌رێمى كوردستان وەک هەمیشە به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
