فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا سنوری ئاسمانی ئێران دەبەزێنێت

ئێران: هۆشداریی دراوەتە فڕۆکەیەکی ئەمریکا و دورخراوەتەوە

فڕۆکەی جۆری(EP-3E) ئەمریکی کە تایبەتە بە جەنگی ئەلیکترۆنی و چاودێریی سەربازیی

یەک ساڵ لەمەوپێش



سوپای ئێران رایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندوە و دوای هۆشداریی پێدان لە ناوچەکە دروکەوتوەتەوە.

سوپای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی جۆری(EP-3E) هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە سنوری دەریای عومان هاوتوەتە سنوری ئاسمانی ئێران.

سوپا ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەو فڕۆکەیە دوای پێدانی هۆشداریی لە لایەن هێزی دەریاوانی سوپای ئێرانەوە، گەڕاوەتەوە بۆ سنوری نێودەوڵەتیی ئاوەکانی ئەو ناوچەیە.

فڕۆکەی جۆری(EP-3E) ئەمریکی تایبەتە بە جەنگی ئەلیکترۆنی و چاودێریی سەربازییە کە تەنها لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و ژاپۆن بەکاردەهێنرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار