نەتەوەیەکگرتوەکان ئیدانەی زۆربونی لەسێدارەدان لە ئێران دەکات

لە 75 رۆژدا 143 کەس لە رۆژهەڵات و ئێران لەسێدارە دراون

دانیشتنی ژمارە 52ی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی زۆربونی ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران نەتەوەیەکگرتوەکان دژی کۆماری ئیسلامی بریارێک پەسند دەکات و رایگەیاند مەترسیی لەسێدارەدانی ئەو کەسانە هەیە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراوەن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیارێک دژی پێشێلکارییەکانی ئێران و زۆربونی ژمارەی لەسێدارەدان بە 23 دەنگی بەڵی پەسندکرا.

لە کۆی 47 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ 16 وڵات لە وانە چین و پاکستان و کوبا و ڤێتنام دژی بڕیاکە وەستانەوە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی ئەو بڕیارە رایگەیاند؛ ئەو بڕیارە لە ژێر کاریگەریی وڵاتانی رۆژئاوا و بە مەبەستی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی دراوە بۆیە قورسایی نابێت.

بە پێی ئامارەکان لە ماوەی سێ مانگەی ئەمساڵدا لانیکەم 144 کەس لە سەرتاسەری ئێران لەسێدارەدراون و 34% سەرجەم لەسێدارەدراوانی زیندانەکانی ئێران کورد بون.

لە راپۆرتی جاوید رەحمان، رێپۆرتەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئاشکرا بوە لە کاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی 71 کەس کوژراون کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و لە 75 رۆژی سەرەتای ساڵی 2023 لانیکەم 143 کەس لەسێدارە دراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار