عێراق؛ مانگی ڕابردوو بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی نیسان، بەم شێوەیە بووە، بڕی ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوتی خاو هەناردە كراوە، دەشڵێن، داهاتەكەشی حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO (، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردووەتەوە کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و 288 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 79،04 دۆلار فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایەـ داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئاداردا، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئاداردا، 392 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار