ئێران؛ لە پێنج رۆژدا 18 بەلوچ لەسێدارە دەدرێن

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: ئامانجی دەسەڵاتی ئێران بڵاوکردنەوەی ترسە

خۆپیشاندانی دوای نوێژی هەینی بۆ پشتیوانیی لە کورد و ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە مزگەوتێکی زاهیدان لە سیستان بە

یەک ساڵ لەمەوپێش



لەم هەفتەیەدا زیاترین هاوڵاتیی بەلوچ لە ئێران لەسێدارە دەدرێن کە دوو کەسیان ژن بون و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤیش هۆشداریی دەدەن لە زۆربونی سێدارە.

پێگەی (حال ڤش) تایبەی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ناوچەی بەڵوچستان بڵاوی کردوەتەوە لە پێنج رۆژی ئەم هەفتەیەدا لانیکەم 18 هاوڵاتیی بەلوچ لە ئێران سزای سێدارەدانیان جێبەجێ کراوە.

ئاماژە بەوە کراوە لەو 18 هاوڵاتییە بەلوچەی کە لەسێدارە دراون ،دوو کەسیان ژن بوە و زۆربەیان بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارەدراون.

23 رێکخراوی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دژی زۆربونی سێدارە لە ئێران و بە تایبەت پارێزگای سیستان و بەلوچستان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و جەختیان لەوە کردوەتەوە دەسەڵاتی وڵاتەکە بە ئامانجی بڵاوکردنەوە ترس و تۆقاندان، بێباکانە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردوە.

پارێزگای سیستان بەڵوچستان کە دەکەوێتەوە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران بە هەژارترین ناوچە لەقەڵەم دەدرێت لە کاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانیشدا زۆرترین کوژراو لەو ناوچانە تۆمار کرا و تا ئێستاش رۆژانی هەینی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەریی لە شاری زاهیدان لەو پارێزگایە بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار