کۆمپانیای لوک ئۆیلی روسی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە عێراق زیادەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی بڕیاریداوە بە زیادکردنی بەرهەمەکانی لە نەوتی عێراق.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی نەوتی عێراق پشتڕاستی کردەوە، کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕوسی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قەڕنە 2 لە باشوری عێراق بە ڕێژەی 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە دەیەوێت 480 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم بهێنێت.

ئەو لێپرسراوە ئەوەشی بە رۆیتەرز وتووە، ئەو زیادکردنە دوای تەواوکردنی کارەکانی ٤٧ بیری نوێ بووە و رەنگە ئاستی بەرھەمھێنان بگەیەننە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەگەر پێویست بێت. 

ڕۆیتەرز دەشڵێت: زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوامە لە کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل بوە لە ڕۆژێکدا.

هەروەها لە ئێستادا  عێراق چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی تورکیا دەکات سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار