توركیا؛ 600 پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا، ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی كارەكانی 28هەمین پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و بڕیاریشە سبەینێ رەجەب تەیب ئەردۆگان وەك سەرۆك كۆماری نوێ سوێندی یاسایی بخوات.

بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی تورکیا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا، لە ماوەی 48 کاژێردا ئەنجوومەنی گشتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات کە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکان. 

کاتژمێر 2 ی ئەمڕۆ هەینی، 2ی حوزەیرانی 2023، یەکەمین دانیشتنی یاسایی وەرزی یەکەمی 28مین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، بەشێوەیەکی کاتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان بەڕێوەدەبات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە هۆڵی پلینۆمی پەرلەمانی توركیا بەشداری لە چالاكیی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی نوێی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەكات، بڕیاریشە سبەینێ وەك سەرۆك كۆماری نوێ سوێندی یاسایی بخوات.

پەرلەمانی توركیا لە 600 ئەندام پێكدێت و لە هەڵبژاردنەكانیشدا كە لە 14ی ئایاردا بەڕێوەچو، بەپێی ئەنجامە فەرمییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە توركیا:

پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئەردۆگان 268 كورسی بەدەستهێناوە.

 و پارتی گەلی كۆماری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە بە سەرۆكایەتی كەمال كلیچدارئۆغڵو كە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار بو، 169 كورسی بەدەستهێناوە.

پارتی ئۆپۆزسیۆنی خەیری نیشتمانی 43 كورسی بەدەستهێناوە.

 پارتی نەتەوەپەرستی 50 كورسی، پارتی رەفا پێنج كورسیان بەدەستهێناوە، هەروەها پارتی سەوزیش 61 كورسی و پارتی كرێكارانی توركیاش شەش كورسیان بەدەستهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار