نەتانیاهۆ: ئەمریکا و ئێران رێککەوتن دەکەن

ئیسرائیل رایگەیاند پابەندی هیچ رێککەوتنێکی نێوان واشنتۆن و تاران نابێت

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت؛ ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتن نزیک بونەتە بەڵام تەلئەڤیڤ بابەندی هیچ رێککەوتنێکی نێوان ئەو دوو وڵاتە نابێت.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ واشنتۆن هەوڵی رێککەوتنێکی بچوک لەگەڵ تاران دەدات و بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا ژمارەیەک هاوڵاتیی ئەمریکی کە لە ئێران زیندانیی کراون ، ئازاد بکرێن.

وتویەتی: 90%ی مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ئیسرائیل لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و چەکدارە هاوپەیمانەکانیەتی لە ناوچەکەدا بۆیە تەلئەڤیڤ پابەندی هیچ رێککەوتنێکی واشنتۆن و تاران نابێت.

وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران کردوە و لە بەرامبەریشدا واشنتۆن رەتی کردوەتەوە هیچ رێککەوتنێک کرابێت.

پێشتر رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی چاپی ئیسرائیل بڵاوی کردبوەوە کە ئەمریکا سەرقاڵی رێککەوتنی ژێربەژێرە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پێدەچێت پیتاندنی یۆرانیۆم لە 60% کەمتر بکرێتەوە و ژمارەیەک هاوڵاتیی ئەمریکی-ئێرانی ئازاد بکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار