سعودیە پشکی ئێران لە گێڵکەیەکی غاز رەت دەکاتەوە
کوەیت و سعودیە: ئێران دەبێت سنورەکانی دیاریی بکات
کێڵگەی دوڕە لە سنوری ئاویی وڵاتی کوەیت
یەک ساڵ لەمەوپێش
سعودیە بە فەرمی پشکی ئێران لە کێلگەیەکی هاوبەشی نێوان وڵاتەکەی و ئێران و کوەیت رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو وڵاتە سنورەکانی خۆی دیاریی بکات.
دوای زیاتر لە هەفتەیەک ناکۆکیی نێوان تاران و ریاز لەسەر کێڵگەی هاوبەشی (دوڕە) وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پشکی ئێران لەو کێڵگە هاوبەشە کە بە (ئارش) ناودەهێنرێت رەت کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتوە: خاوەنداریی کێلکەی دوڕە بە تەواوەتی لە نێوان کوەیت و سعودیەدا دابەش کراوە و ئێران هیچ پشکێکی لەو کێلگە غازیەدا نییە و تەنها ئەو دوو وڵاتە دەتوانن سود لە بەرهەمەکانی ئەو کێڵگەیە وەرگرن.
کێلکەی دوڕە لە باشوری ئێرانەوە دەکەوێتە سنورە هاوبەشەکانی نێوان ئەو وڵاتە و کوەیت و سعودیە لە ئاوەکانی کەنداو کە لە ساڵی 1962 دۆزراوەتەوە و لە ساڵی 2001، ئێران بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانی کوەیت کاری دۆزینەوەی نەوت و غازی لەو کێڵگەیە راگرت.
سعودیە لە ساڵی 2000 تا ئێستا کار لەو کێلگەیەدا دەکات و لە ماوەی رابردودا بە پێی رێکەوتنێکی نێوان ئەو وڵاتە و کوەیت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز بە هاوبەشیی ئەو دوو وڵاتە بەرز کرایەوە و ئەوەش کاردانەوەی ئێرانی لێکەوتەوە.
ئێران کێڵگەی دوڕە بە ئارش ناو دەهێنێت کە 20 تریلیۆن فوت-ی سێجا غاز 310 ملیۆن بەرمیل نەوت لەخۆ دەگرێت.