هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران

دوو کەس کوژرا و دوو هێرشبەر خۆیان تەقاندەوە

بنکەی ژمارە 16ی پۆلیسی ئێران لە شاری زاهیدان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هێرشی چەکداریی دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران و دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکدادان، بنکەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر بنکەی ژمارە 16ی پۆلیسی ئێران لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان و بنکەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لە لایەن چەکدارەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

پۆلیسی ئێران بڵاوی کردوەتەوە: چەکدارەکان دوای کۆنتڕۆلی ئەو بنکەیە لە لایەم هێزی ئەمنیی و سەربازییەوە گەمارۆ دراون و دوو هێرشبەر کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێوەبوە خۆیان تەقاندوەتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە دوای زیاتر سێ کاتژمێر پێکدادان پۆلیسک کوژراوە و پۆلیسێکی دیکە بریندار بوە و هاوکات لەگەڵ خۆ تەقاندنەوەی دوو هێرشبەر یەکێکی دیکە لە هێرشبەرەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار