وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی: یەكێتی و پارتی ململانێكانی هەرێمیان بردووەتە كەركوك

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لایەنە كوردستانیەكان لەكەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوورن لەوەی بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن و تا ئێستا چوار لیست بوونی هەیە.

خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « یەكێتی و پارتی ململانێكانی هەرێمیان بردووەتە كەركوك، بەڵام زۆر گرنگە كورد یەك لیست بێت، هەرچەندە پارتی و یەكێتی هەڵەی زۆریان كردووە».

وتەبێژی یەكگرتوو پێشیوابوو سەرەڕای هەڵەكان دەبێت پارتی و یەكێتی وانە وەربگرن و ببنە یەك لیست، وتیشی:» وا دەردەكەوێت یەك لیست نەبن هەرچەندە هەوڵەكان بەردەوامە، لەنێوان یەكگرتوو ولایەنەكانی دیكە گفتوگۆ هەیە بەتایبەتیش لەگەڵ ئیسلامیەكان».

خەلیل ئیبراهیم باسی لەوەشكرد ئەگەر لەگەڵ پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش نەگەنە ڕێككەوتن ئەگەری ئەوەی لەگەڵ لایەنە ئیسلامیەكان و چەند لایەنێكی دیكە بگەنە ڕێككەوتن دوور نییە».

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تا كۆتایی مانگی تەموزی دیاریكردووە تا لیست و قەوارەكان ناوی خۆیان تۆماربكەن.

بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023ی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكانی ژمارە (12)ی ساڵی 2018، ژمارەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە ژمارەیان (15) پارێزگایە جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی تەواوی زانیارییەکان لەسەربیروبۆچونی لایەنەکان لەسەر یەک لیستی لە کەرکوک بخوێنەرەوە: https://hawlati.co/page_detail?smart-id=30548

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار