باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سووتێندرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خۆپیشاندەران جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەکە و بەشێکیان سووتاند.

بەرەبەیانی ئەمرۆ، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەڵیان کوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و ئاگریان تێبەردا، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەروەی سوید لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت: سەرکۆنەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەکەمان و دیپلۆماتکاران و کارمەندانی نێودەوڵەتی دەکەین.

 دەشڵێت: بەرپرسیارێتی هەر کارێکی نەخوازراو و سەلامەتی دەستەی باڵیۆزخانەکەمان دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 جەختیشیکردەوە "ستافی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا باشن".

هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەکە و سووتاندنی لە دوای ئەوەدێت؛ حکومەتی سوید رەزامەندیی لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید دەربڕی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق. 

هاوکات لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بە توندی ئیدانەی سوتاندنی باڵوێزخانەی سوید لە بەغداد دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات. 

هەموو ئەم ڕوداوانە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێكی عێراقی لە سوید بەناوی سەلوان مۆمیكا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، كۆپییەكی قورئانی سووتاند، ئەمەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار