سوودانی داوادەکات باڵیۆزی سوید عێراق جێبهێڵێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی رایەگەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەممووزی 2023 بڵاوکراوەتەوە،  حکومەتی عێراق باڵیۆزی سوید دەردەکات و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید  دەپچڕێنێت و رێنمایی وەزارەتی دەرەوە دەکات باڵیۆزی عێراق لە سوید بکشێنێتەوە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد بۆ کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها داوایەکی ئاراستەی باڵیۆزی سوید لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دوبارە مۆڵەتی حکومەتی سوید بۆ "سوتاندنی قورئان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلامی و سوتاندنی ئاڵای عێراق."

هەر ئەمڕۆش باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد،  دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا.

تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید ڕایگەیاند: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە.

ئەو بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن.

دەستپێکی ئەم زنجیرە ڕوداوانە دوای ئەوە هات  رۆژی 28ـی حوزەیرانى رابردوو، سەلوان مۆمیکا، کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوید، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆپییەکی قورئانی سووتاند. 

سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوyد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار