سەرەڕای هەڕەشەکانی تاران؛ ئەمریکا کەشتییە نەوتیەکەی ئێران بەتاڵ دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای زیاتر لە دوو مانگ کەشتییە نەوتییەکەی ئێران لە ویلایەتی تەکساس بەتاڵ دەکرێت، سەرەڕای هەڕەشەکانی ئێران دژی بەتاڵکردنی کەشتییەکە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، کەشتی نەوتهەڵگری سوێز راجانی ئێرانی کەماوەی دوو مانگ و نیوە دەستی بەسەردا گیراوە  لە نزیک گاڵڤستۆن لەدووری 70 کیلۆمەتر لە شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا بەتاڵ دەکرێت.

کەشتییە نەوتهەڵگرەکە دوو مانگ و نیو لەمەوبەر لە دەریای چینی باشوور و لە کەنارەکانی باشووری رۆژهەڵاتی سەنگاپوورە راگیرابوو، کتوپڕ بەرەو کەنداوی مەکسیک بەڕێکەوت. میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن کە واشنتن دەستی بەسەر کەشتییە ئێرانییەکەدا گرتووە.

کەشتییەکە هەڵگری 800 هەزار بەرمیل نەوتی خاوە کە مەزندە دەکرێت بەهاکەی 56 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بێت. بڕیار بووە نەوتی کەشتییەکە لەڕێی کەشتییەکی بچوکتر بەناوی MR Euphrates بەتاڵ بکرێت کە نزیکی کەشتییە ئێرانییەکە کەوتووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی ئێران هەڕەشەیان کردبوو لە داگرتنی بارە نەوتەکەی کەشتییەکە و عەلیرەزا تەنگیسەری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداریدا کە ئەگەر باری کەشتییەکە دابگیردرێت بێدەنگ نابن و تۆڵە دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار