روسیا: ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابین و لەگەڵ ئێران هەماهەنگییەکانمان بەردەوام دەبێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سێرگێی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند ملکەچی فسارەکانی ئەمریکا نابن و بەردەوام دەبن لە پەیوەندیی و هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران.
ریابکۆڤ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ریانووستی روسیا وتی، " وەک روسیا ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابین، بەردەوام ئەبین لە پەیوەندییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران، هیچ شتێک نەگۆڕاوە و هاوکاریمان لەگەڵ ئێران بەردەوام ئەبێت."
ئەم وتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەکاتێکدایە کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا رابگرێت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە مۆسکۆ نەفرۆشێت.
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا باس لەوە ئەکەن رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا سوود لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی وەرئەگرێت و کۆمەڵێک بەڵگەشیان بەدەستە، بەڵام تاران نکۆڵی لەوە ئەکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە روسیا فرۆشتبێت.