ئەردۆغان: ماڵئاوایی لە بوون بە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا دەکەین
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات وڵاتەکەی خەونی بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کۆتایی پێ دەهێنێت.
ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2023، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە تێکبدات، ئێمەش بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنین و ئەگەر پێویست بکات ماڵئاوایی لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین."
وتەکانی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە لە راپۆرتێکی نوێی پەرلەمانی ئەروپادا هاتووە، "پرۆسەی بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکرێت لەم بارودۆخەدا دەستپێبکاتەوە."
تورکیا لە ساڵی 1999 داواکاری پێشکەش کرد بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و گفتوگۆکان لەسەر ئەندامێتی وڵاتەکە لەساڵی 2005 دەستیپێکرد بەڵام دانوستانەکان لەساڵی 2018 لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە وەستێندران بەهۆی "پاشەکشێی دیموکراسی" لە تورکیا.