لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران: تەواوی بارەگای هێزە کوردییەکان چۆڵکران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئێران ڕایگەیاند: ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بە تەواوی جێبەجێکراوە.

بەپێی بەیاننامەی لیژنەکە "لەسەر بنەمای پابەندی نێوان عێراق و ئێران بە دەقی رێککەوتنی ئەمنی هاوبەش، بە هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، تەواوی بارەگاکانی نزیک سنوری ئێران کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە بەکاردەهێنران، دورخرانەوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دور لە سنورەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "تەواوی گروپەکان لە چەکداماڵراون و وەکو پەنابەر بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی پەنابەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و هێزەکانی پاسەوانی سنوور براونەتە سەر سنووری عێراق و دەشڵێت، "ئەو رێککەوتنە دەکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی ناکۆکییە سنوورییەکان."

ئەوەشیان خستوەتەڕو، "سەرجەم ئەو هێزانە بۆ ناوچەیەک دور لە سنوری عێراق و هەرێم گواستراونەتەوە و چەککراون، ئەوەی گرنگە ئەوەیە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پرسەکان، باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی 19ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان بۆ چەککردن و دورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار