ژینا ئەمینی یەکێکە لە پاڵێوراوانی خەڵاتێکی جیهانی

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خەڵاتی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین کە یەکێتی ئەورووپا پێشکەشی دەکات و ناسراوە بە ساخارۆف، مانگی ١٢ی ئەمساڵ دابەش دەکرێت و ژینا ئەمینی، یەکێکە لە پاڵێوراوانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە جیهانییە.

بە پێی راپۆرتێک کە میدیای فەرەنسا بڵاوی کردۆتەوە، سێ فراکسیۆن لە دیارترین فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی یەکێتی ئەورووپا پشتیوانی لەوە ئەکەن کە ئەم خەڵاتە پێشکەش بە ژینا ئەمینی بکرێت و ژینا ئەمینی بەربژێری یەکەمە بۆ وەرگرتنی.

خەڵاتی ساخارۆف مانگی ١٢ی ئەمساڵ پێشکەش ئەکرێت و پەڕلەمانتارەکانی یەکێتی ئەورووپا بە هۆی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی " ژن، ژیان، ئازادی" ەوە ئەم خەڵاتە پێشکەش بە ژینا ئەمینی ئەکەن بەهۆی ئەوەی ئەو بزووتنەوەیە دوای مەرگی ئەو کچە کوردە سەریهەڵدا.

ژینا ئەمینی، کچێکی لاوی سەقزی بوو لە رۆژی ١٣ی ئەیلوول لە شاری تاران لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بە تاوانی نەبوونی حیجاب دەستبەسەر کرا و بە هۆی ئەشكەنجەوە باری تەندروستی تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە و رۆژی ١٦ ی ئەیلوول لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و مەرگی ئەم کچە کوردە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ( ژن، ژیان ، ئازادی) .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار