ئێران یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ رووسیا کەم دەکاتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رۆژنامەیەکی بەریتانی رایگەیاند ئێران یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ روسیا کەمدەکاتەوە لە جەنگی ئۆکرانیا و ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانانەی ئێران دروست دەکات بەشێک لە پارجەکانی لەو ئەوروپا دەکڕێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی دەربارەی پڕچەککردنی رووسیا لە لایەن ئێرانەوە، ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بە دوور بگرێت لە پڕچەککردنی رووسیا لە جەنگی ئۆکراین.

گاردیەن بەڵگەیەکی ٤٧ لاپەڕەیی بڵاوکردووەتەوە کە ئۆکرنیا مانگی رابردوو خستییە بەردەم ئەندامانی گرووپی ٧ ئێران و تێیدا هاتووە چیتر ئێران " توانای دابینکردنی پێویستییەکانی رووسیا و زیاتر دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی" لە جەنگی ئۆکرانیادا نییە.

بە پێی ئامارەکانی ئۆکرانیا کە لەم راپۆرتەدا هاتووە، تەنها لە سێ مانگی رابردوودا، 600 هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شارەکانی ئۆکراین ئەنجامدراوە.

لە سەرەتای جەنگی رووسیا- ئۆکراین ەوە، ئێران بە یەکێک لە دابینکارانی چەکی بەتایبەت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ناوی هاتووە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە بۆ سەر تاران زیاتر بووە بەوەی دەست لە یارمەتیدانی رووسیا هەڵبگرێت.

سەرەڕای هەموو ئەو بەڵگانەی لە بەردەستتدان و ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاوایی دەیخەنەڕوو، ئێران سوورە لەسەر ئەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ جەنگی ئۆکراین نەگەیاندۆتە دەست رووسیا.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران مانگی ئابی رابردوو لە تۆکیۆ پێتەختی یابان وتی :" ئێمە هەرگیز فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان بە رووسیا نەفرۆشتووە یان نەمانداوە پێیان بەوەی لە جەنگی ئۆکراین بەکار بهێن". هەروەها وتی :" تاران هەوڵی ئەوەیە لە رێگای وتووێژەوە و بە رێکاری سیاسی کۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت".

لەم راپۆرتەکەی ئۆکرانیادا هاتووە کە ئێران هێڵی بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵی سەربازی گواستۆتەوە بۆ "کارگەیەکی سووری" ، بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت لە ناوچەی  ئالابۆگا، لە تەتەرستان دەست بکات بە بەرهەمهێنان و دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

رێکەوتی ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ رادیۆ فەردا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر هاوکاری سەربازی ئێران و رووسیا و لەو راپۆرتەدا باسی لەوە کرد کە ئیران و رووسیا دەیانەوێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شاهد لە ناوچەی ئالابۆگای تەتەرستان دروست بکەن.

ئالابۆگا کەتۆتەوە کۆماری خۆبەڕێوەبەری تەتەرستان لە ١٣٠٠ کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی مۆسکۆ و زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆمەتر لە تارانەوە دوورەوە لە ٢٠ ساڵ لەوە پێشەوە وەک ناوچەیەکی تایبەتی ئابووری راگەیەندراوە.

لە راپۆرتەکەی گاردیەن باس لەوە کراوە، ٥٢ پارچەی کارەبایی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهدی ١٣١ و ٥٧ پارچەی شاهدی ١٣٦ بەرهەمی کۆمپانیا ئەورپییەکانە کە کۆماری ئیسلامی بەکاری دەهێنێت. لەم راپۆرتەدا ناوی پێنج کۆمپانیای ئەورووپایی لەوانە کۆمپانیایەکی بەریتانی هاتووە کە لقێکی کۆمپانیاکە لە پۆڵەندایە و ئەو پارچانە بەرهەم دەهێنن و دەگاتە دەست کۆماری ئیسلامی بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهدی ١٣١ و شاهدی   ١٣٦ کە لە جەنگی ئۆکراین لە لایەن رووسیاوە بەکار هێنراون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار