بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی گوماندەخاتە سەر ڕوداوەکەی حەمدانییە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەکی ساتی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە، کە کەسێک بە دەموچاوی بەستراوەوە، دەستی بەرزدەکاتەوە و بە پەنجەکانی هێمای سەرکەوتن نیشان دەدات گوماندەخاتە سەر ڕوداوەکە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە کە  لە ساتی ئاگرکەوتنەوەکە تۆمارکراوە، چەند گەنجێک کۆبوونەوەتەوە و لە پشتیانەوە ئاگر لە هۆڵەکە کەوتووەتەوە و هیچ یەکێکیان وادەرناکەون کە هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون یان لەناو هۆڵەکە گیریان خواردووە.

هاوکات یەکێک لەو کەسانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، رووخساری خۆی داپۆشیوە و دەستی بەرزکردووەتەوە و بە دوو پەنجەی دەستەکانی هێمای سەرکەوتن نیشان دەدات، بەبێ ئەوەی روونبێتەوە، هۆکاری ئەو کارەی چییە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە بووەتە هۆی توڕەیی کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە و گومانی ئەوە دەکەن کە دەستێک هەبێت لە پشتەوەی ئەنجامدانی ئەو رووداوە و داوایان لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەن لۆکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

دره‌نگانی شه‌وی 26ی ئه‌م مانگه‌، ئاگرێکی بەرفراوان لەناو هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە حەمدانییە لە پارێزگای کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان قوربانی لێکەوتەوە، دوای روداوه‌كه‌ش سەدان هاوڵاتی عێراقی ماتەمینییان گێڕا و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.

ئەو ڕوداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 150ی دیکە.

هاوکات تا ئێستا بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەرگریی شارستانی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پابەندنەبوون بووە بە رێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی لەکاتی دروستکردنی هۆڵەکەدا و خراپیی کوالێتیی ئەو کەرەستانە بووە لە دروستکردنیدا بەکارهاتوون. بەوهۆیەشەوە تاوەکو ئێستا خاوەنی هۆڵەکە و زیاتر لە 10 کەسی دیکە دەستگیرکراون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار