ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر دێرەزوور

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

میدیای حکومەتی سوریا رایگەیاند، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتەسەر چەند بنکەیەکی سوپای سوریا لە نزیک دێرەزوور و دوو سەرباز برینداربوون.

میدیای فەرمی حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکەیەوە دەڵێت، "لە کاتژمێر 11:53 خولەکی شەوی 2ی تشرینی یەکەم ئیسرائیل هێرشی کردەسەر چەند پێگە و بنکەیەکەی هێزەکانمان لە نزیک دێرەزوور و لە ئەنجامدا دوو سەربازمان برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە."

ئیسرائیل ماوەی چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی دەکات بۆ سەر سوریا بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی نزیک لە ئێرانی لێیە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار