بایدن: هەرگیز پشتی ئیسرائیل بەرنادەین

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکیدا جەختی کردەوە لە پشتیگیری تەواوەتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل و رایگەیاند، "ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی و گەلەکەی بکات."

جۆو بایدن لە کۆشکی سپی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس وتارێکیدا و رایگەیاند، پشتگیری ئەمریکا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل "نەگۆڕ و پتەوە، هەرگیز پشتی ئیسرائیل بەرنادەین."

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، ئیدارەکەی بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە گفتوگۆدان تا دڵنیا ببنەوە لەوەی "ئیسرائیل چی پێویست بێت لەبەردەستیدا بێت تا بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات."

سەرۆکی ئەمریکا باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل نەکرد بۆ سەر کەرتی غەززە. 

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ئۆپەراسیۆنێکی شۆکهێنەردا پێنج هەزار موشەکیان ئاراستەی ئیسرئیل کرد و نزیکەی دوو هەزار چەکدارەکایشیان چوونە نێو ئیسرائیل کە یەکەمجارە هێزێک بتوانێت دوای 50 ساڵ سنوری وڵاتەکە ببەزێنێت. لە هێرشەکانی حەماسدا 150 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون. 

دوای هێرشەکانی حەماس، ئیسرائیل دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنی خۆی لە کەرتی غەززە و بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی کرد کە بووەتە هۆی کوژرانی 232 کەس و برینداربوونی 1790 کەسی تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار