سەرۆکی میسر داوای ئەنجامدانی "لوتکەی بەپەلە" دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی میسر بانگهێشتی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی دهكات بۆ كۆبونهوهیهكی بهپهله له رۆژی شەممەی داهاتو لە قاهیرە و بۆ گفتوگۆكردن لهبارهی دۆخی فەڵەستین.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سهرۆك وهزیران بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە پێگەیشتوە بۆ بەشداریکردن لە "لوتکەی بەپەلە" کە ڕۆژی شەممە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها نوسینگهی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسریش باسی لهوهكردوه، "ئەم لوتکەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ سەرکردەکانی جیهان بۆ کۆبونەوە و بەرزکردنەوەی گفتوگۆ و هاوکاری، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا، وەڵامی سەرکردەکان بۆ بانگەوازەکەی سیسی رەنگدانەوەی متمانەیەکی زۆرە بە سەرکردایەتییەکەی و رۆڵی دیار و بەرچاوی میسر لە پێشخستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ بانگێشتنامەی کۆبوونەوەکە بە هەریەک لە تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ئەمیری قەتەر و ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا گەیشتووە ، هاوکات بهگوێری ماڵپهڕی روسیا تودهی کۆبونەوەکە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت لە (21ی 10ی 2023)دا بۆ تاوتوێکردنی پرسی فەڵەستینە.
ئهوهشخراوهتهڕو، لهو كۆبونهوهیهدا سەرکردەکانی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بهشداردهبن، کە تیایدا بابەتگەلێکی گرنگ کە جێگەی نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، لە هەمویان گرنگتر پرسی فەڵەستین تاوتوێ دەکرێن.