خاچی سوور ئازادکردنی دوو بارمتەی دیکە لە غەزە پشتڕاست دەکاتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزووتنەوەی حەماس دوو بارمتەی دیکەی ئازادکرد کە لە غەززە لە فەلەستین دەست بەسەر کرابوون. 

خاچی سووری نێودەوڵەتیی پشتڕاستیکردەوە بزووتنەوەی حەماس دوو ژنی  بارمتەی دیکەی ئازادکرد کە لە  غەززە لە فەلەستین دەست بەسەر کرابوون و ئەو ڕێکخراوە بەشداربوون لە پرۆسەی ڕزگارکردنیان و ئەمشەو لە غەزەوە گواستراونەتەوە.

هەر لەو بارەیەوە وتەبێژی لیواکانی قەسامی سەر بە بزتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئەو دو بارمتەیەی لە ماوەی رابردو لەلایەن ئیرسائیلەوە رەتکرایەوە وەریبگرنەوە بە ناوەکانی  نوریت ئیزحاک و یۆهید لیفشیتەزمان ،ئەمڕۆ ئازادکران و وەرگیرانەوە.

ئەو وتەبێژە وتیشی" ئیسرائیل لە ڕۆژی هەینیەوە ڕەتی دەکاتەوە پێشوازییان لەو بارمتانە بکاتەوە بەڵام ئێمە بڕیارماندا ئازادیان بکەین لەسەر بنەمای مرۆیی و تەندروستی."

بەمەش ژمارەی بارمتە ئازادکراوەکان تا ئێستا دەگاتە چوار لە کۆی گشتی 222 کەس، پێشتریش  دایک و کچێکی بە ڕەگەز ئەمریکی-ئیسرائیلی جودیث و ناتالی ڕەنان ڕۆژی هەینی لە لایەن حەماسەوە ئازادکران.

هاوکات بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردۆتەوە  نزیکەی 50 هاوڵاتی بیانی و دوو ڕەگەز کە لەناو بارمتەکاندان ئەگەری ئازادکردنیان هەیە بە نێوەندگیری قەتەر، سەرچاوەکان باسلەوەشدەکەن گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە ئازادکردنی تەواوی هاوڵاتییە مەدەنییەکانی ناو بارمتەکانی لای حەماس بەڵام هێشتا هیچ پێشکەوتنێکیان نییە.

هێرشەکانی ئیسرائیل لەدوای ئەو هێرشەی حەماس دەستیپێکرد کە لە 7ی ئەم مانگە ئەنجامیدا بۆ سەر ئیسرائیل و تێیدا چەکدارانی حەماس چوونە نێو وڵاتەکەو نزیکەی 222 بارمتەیان دەستگیرکرد هاوکات حەماس باس لە ئازادکردنی بارمتەی زیاتر دەکات لە بەرامبەر ئاگربەست و هاتنی هاوکاری زیاتر بۆ غەزە و ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە هەر ئاگربەستێک هەبێت لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چڕتر دەکاتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار