بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان تێپەڕی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە نەتەوە ئەگرتووەکان پرۆژەیاسایەک بەزۆرینەی دەنگ تێپەڕی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کە تێیدا عێراق دەنگی نەدا.
لە پرۆژەیاساکەدا ١٢٠ وڵات دەنگیاندا بە بەڵێ و ١٤ وڵاتیش دژی بوون کە بریتی بوون لە ئەمریکا، ئیسرائیل، نەمسا، کرواتیا، هەنگاریا، تۆنگۆ، پاراگوای و چەند وڵاتێکی تر.
هاوکات ٤٥ وڵاتیش هیچ دەنگێکی بەڵێ یان نەخێریان نەدا کە ئەمانە بەشێکی بوون: ئەڵمانیا، ئوستورالیا، فینلەندا، هندستان، عێراق، یۆنان، ئیتاڵیا، یابان، هۆڵەندا، پۆڵەندا، کۆریای باشور، سوید، تونس، ئۆکرانیا و بەریتانیا.
پرۆژەیاساکە داوای بەپەلە راگەیاندنی ئاگربەست دەکات لە غەززە لەگەڵ ئازادکردنی تەواوی خەڵکی مەدەنی و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە مەدەنی و نێودەوڵەتییەکان و کردنەوەی رێڕەوی سەلامەت بۆ هاوکاری مرۆیی.
هەرچەندە پرۆژەیاساکە دەستپێشخەرییەکی سیمبولییە بەڵام پشتگیری زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەردەخات بۆ فەڵەستین لەسەروبەندی هێرشی ئیسرائیلدا.
